جێگری عومەر چیچانی لە کیێف دەستبەسەر کرا

دەزگای هەواڵگری ئۆکراین لە دەستگیر کرانی تیرۆریستێکی تەکفیری هەواڵیان دا کە وەکوو جێگری وەزیری شەڕی داعش ناسێندرابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، دەزگای هەواڵگری ئۆکراین ڕایگەیاند کە ئەلبرا چیچانی یەکێک لە ئەندامانی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش لە کیێف پێتەختی ئەو وڵاتە دەستگیر کراوە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبروا وەکوو جێگری عومەر چیچانی کە پێشتر وەزیری شەڕی تیرۆریستەکانی داعش ناسێندرابوو، دەناسرێت.

ئەو هاووڵاتیەی گۆرجستان لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی بە شێوەی نایاسایی چووەتە ناو خاکی ئۆکراین.

ویکا کلیمیچوا وتەبێژی ئیدارەی ئاسایشی ناوخۆیی گۆرجستان، دەستگیر کرانی هاووڵاتیی ئەو وڵاتەی کە کیێف پشت ڕاست کردەوە و وتی کە ناوی سەرەکی ئەو سیزار توخوشاشویلی یە.

News Code 29386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =