بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد نووریان، وتەبێژی هێزی پۆلیسی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵک دەبێ هۆشیار بن و خۆیان بەری بکەن لەو کەسانەی کە دۆخە دەقۆزنەوە بۆ خەسار گەیاندن بە سامانی هشتی و تێکدانی ئاسایش و ئەمنیەتی شار.
نووریان وتی: بۆمان دەرکەوتووە هەندێ دەستوپەیوەندی بیانییەکان دەیانەوێت داخوازییەکانی خەڵک بقۆزنەوە بۆ شێواندنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و ئەمەش تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمنەکانی وڵاتمانە.
وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند: هیزی پۆلیس بە گوێرەی ئەو چاوەڕوانیەی خەڵک لەم هێزە هەیەتی و ئەرکی یاساییمان پاراستنی ئاسایشە دەبێ بەرەنگاریی تێکدەران ببینەوە و بێ گومان وەک ئەرکێکی یاسایی ڕێگە نادەین ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵک تێکبچێت و روبەڕوی هەموو بشێوییەک دەبینەوە.

وتەبێژی هێزی پۆلیسی ئێران وتی: پۆلیس ئەرکی یاسایی خۆی جێبەجێ دەکات و بەرەنگاریی تێکدەرانی ئاسایش دەبێتەوە و بۆ ئەوم مەبەستەشی کەمتەر خەم نییە.
News Code 29384
بۆچوونی ئێوە