بڕیاری سەرکردەی قوای ئێران دەبێت جێبەجێ بکرێت/گرانی بەنزین دیکەی کاڵاکان گران نەکات

ڕێبەڕی باڵای ئێران بە جەخت لە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی بڕیاری سەرکردەی دەسەڵاتەکانی ئێران(سران قوا) وتیان: گرانی بەنزین نابێت کار بکاتە سەر دیکەی کاڵاکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێبەری باڵای ئێران بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە وانەی بەدەر لە فێقهی خۆیان بە ئاماݫە بە گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنانی سووتەمەنی وتیان: من لەم کارەدا پسپۆڕ نیم و ڕاو بۆچوونی کارناسانیش جیاوازە بەڵام وتبووم ئەگەر سەرکردەی قوا بڕیار بدەن ئێمە پشتیوانی لێوە دەکەین.

ڕێبەریی وتیشیان:سەرکردەی دەسەڵاتەکان بە پشتیوانی کارناسان بڕیارێکیان داوە و بێ گومان دەبێ جێبەجێ بکرێت  و شک لەوە دا نییە کە هەندێ خەڵک لەم بڕیارەدا نیگەران و ئاڵۆز دەبن یان بە خەساریانە بەڵام کاول کردن و ئاگردان اری خەڵک نییه و کاری تێکدەرانە.

زیادیشیان کرد: دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران هەمیشە پشتیوانی لەم جۆرە نائارامی و کاول کردنانە دەکەن و ئێستاش خەریکی ئەو کارەن.

ڕێبەری جەختیان کرد: ئەم جۆرە پرسانە, دەتوانێ نائەمنی وەک گەورەترین نەهامەتی هەر وڵات و کۆمەڵگایەک پەرە پێبدات.

ئەوەشیان وت کە هیچ مرۆڤێکی عاقڵ و لایەنگری وڵات ئەم کارانە ناکات. بەرپرسان هەرچی دەتوانن بکەن تا کێشەی ئەم گەڵاڵە بۆ خەڵک کەم بێتەوە.

ڕێبەری ڕایانگەیاند کە لە تەلەفزیۆن بینیم کە بەرپرسان وتیان ئاگادارن کە ئەم گران بوونی نرخی بەنزینە دیکەی کاڵاکان گران ناکات.ئەم هۆشیار بوونە تەواو پێویستە.

ڕاشیانگەیاند : گرانی کێشەی زۆر بۆ خەڵک دروست دەکات هەموو بەرپرسان ئاگادار بن. بەرپرسانی پاراستنی ئاسایشیش ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

زیادیشیان کرد: خەڵک هەمیشە بە هۆشیاری و بەسیرەت هەنگاویان هەڵگرتووە ئەم جارەش خۆیان بە دوور بگرن لەو کەسانە کە تێکدەرن.

News Code 29381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =