بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، پاپ فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، ڕۆژی هەینی لە گەڵ ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر دیدری کرد.
دوو لایەنەکە لە ڕەوتی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان واتیکان و ئەزهەر لە درێژەی ئامانجە مرۆڤانەکان گفتوگۆیان کرد.
پاپ فڕانسین لە ئەو دیدارەدا لە سەر ئەرکی بنکە ئایینییەکان بۆ بڵاو کردنەوەی بنەما ئاشتیخوازانەکان جەختی کرد.
ناوبراو هەروەها لە سەر تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان واتیکان و ئەزهەر جەختی کرد.
شێخی ئەزهەریش جەختی کرد کە ئەو دیدارە لە درێژەی بڵاو کردنەوەی بایەخەکانی برادەری و پێکەوە ژیانی ئاشتیخوازنە ئەنجام بووە.
بۆچوونی ئێوە