لایەنێکی سێهەم تەقە لە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات

وەزیری بەرگری عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە سوپای ئەو وڵاتە ئەرکی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی سپاردووەتە دەستی پۆلیسی فیدراڵ، بەڵام کەسانێک لە هەر دوو لا، لە لایەن لایەنێکی سێهەمەوە دەکرێنە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا یەوم، نەجاح شمری، وەزیری بەرگری عێراق لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراق وتی: چەکێک کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکاری دەهێنن دەتوانێت کەسەکان لە مەودای ٧٥ بۆ ١٠٠ مەتری بپێکێت و ئەوە ئەو چەکە نییە کە لە لایەن هێزی ئەمنی لە سەرتانسەری جیهانەوە بەکار دەهێنرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە نێوان خۆپیشاندەرە کوژراوەکاندا کەسانێک هەن کە لە مەودای ٣٠٠ مەترییەوە دەکرێنە ئامانج.

شمری وتیشی: پاش لێکدانەوەکانی پزیشکی یاسایی و دەرهێنانی فیشەکەکان لە ناو جەستەی کوژراوەکان، تێگەیشتین کە ئەو فیشەکانە لە لایەن هیچ یەک لە بنکە عێراقییەکانەوە نەهێنراوەتە ناو وڵات. ئەو فیشەکانە بە شێوەیەکی گوماناوی دەهێنرێنە ناو عێراق.

News Code 29358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =