ئەوانەی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ دژی ئێران دەردەکەن"شێت" ن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەوانەن کە بڕیارنامەی مافی مرۆڤ دژی ئێران لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی پەسەند دەکەن، شێتەکانی ئەم سەردەمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ دژی ئێران لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی وتی: لەبەرچاو گرتنی مافی مرۆڤ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسە هەر گرینگە شەرعی و یاساییەکانە کە لە بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەییە کە بەردەوام هەوڵی بۆ دراوە.

ناوبراو جەختی کرد: شێتەکانی ئەم سەردەمە کە لە ئەو بەیاننامە پاڵپشتی دەکەن و دەینووسن و لە هیچ جۆرە جەنایەتێک دژی مرۆڤایەتی لە کوشتنی منداڵ تا لەت لەت کردنی ڕەخنەگران و تا تیرۆریزمی ئابووری دژی نەتەوە ئازاد و سەربەخۆکان کەمکاریان نەکردووە، چ پێوەندیەکیان بە مافی مرۆڤەوە هەیە؟!

ناوبراو ئەو بڕیارنامەیەی نیشانەی دووفاقەیی نووسەرانی وەسف کردووە و هەر بۆیە، ئەو بەیاننامەیەی باوەڕ پێنەکراو زانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها جەختی کرد: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شوێنی شیاو بۆ لێکدانەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکان، یو.پی.ئاڕ لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤە کە بە بێ جیاوازی دانان لە نێوان وڵاتەکان، هەموویان تاوتوێ دەکات و بەشداری هەموو وڵاتەکان لە ئەو شوێنە تەنیا یەک هەفتە پێش لە پەسەند کرانی ئەو بڕیارنامە سیاسیە، نیشانەی جیدی بوونی ئێران لە پێشکەوتنی مافی مرۆڤ و کردەیی کردنەوەی بەڵینە نێودەوڵەتییەکانی خۆی لە رێگای هاوکاری سازێنەر لە سەر بنەمای گفتوگۆیە.

News Code 29356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =