ئەمریکا نەوتی سووریا دەدزێت/ بەغدادیان لە ترسی نهێنییەکانی کوشت

سەرۆک کۆماری سووریا بە شوبهاندنی دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕژیمی نازی ئەڵمانیا، وتی کە ئەو وڵاتە خەریکی دزینی سەرچاوەگەلی نەوتی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی "ڕووسیا ٢٤" و "ڕووسیا سیوودنیا" وتی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەک سەرۆکی دەوڵەت ناجووڵێتەوە و زۆرتر وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بازرگانی دەچێت.

بەشار ئەسەد سەرەتا لە وەڵامی پرسیار لە گوماناوی بوونی مەرگی جەیمز لامژرار سەرۆکی گرووپی "کڵاو سپییەکان" لە ئەستەنبۆل، مەرگی ئەوی گوماناوی زانی و وتیشی: نابێ مەرگی ئەو کەسە بە شێوەی تاکەکەسی لێک بدرێتەوە، بەڵکوو دەبێ لە چوارچێوەیەکی گشتیدا لێی بڕوانن. بۆ وێنە هەندێک لەبارەی مەرگی گوماناویی جێفری پێستین سەرمایەدانەری ناسراوەی ئەمریکی کە لە مانگی ئەگێست لە زینداندا لە سەر ئەو باوەڕەن کە ناوبراو بە هۆی پێبوونی نهێنیی زۆر لەبارەی کەسایەتییە گرینگەکانی ئەمریکی، بەریتانی و ئەورووپی کوژراوە.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ئێستدا دامەزرێنەری سەرەکیی "کڵاو سپییەکان" کە ئەفسەرێکی سەربازی بووە کوژراوە و تەواو ڕاسپاردەکانی لە ئەفغانستان و کۆزێڤۆ، عێراق و لوبنان بووە و پاشان هاتووە و کڵاو سپییەکانی لە سووریادا دامەزراندووە. دەبێ کارەکانی ئەو چ پەیوەندییەکی بە هەنگاوگەلی مافی مرۆڤەوە بێت؟

ناوبراو جەختی کرد: بە بڕوای من کوژرانی "بێن لادێن" و "ئەبووبەکر بەغدادی" و هەموو ئەو کەسانە بە هۆی پێبوونی نهێنیگەلی زۆر گرینگ بووە و لە هەمان کاتدا چیتر ڕۆڵیان کۆتایی پێ هاتبوو و دەبوو وەلاوە بنرێن.

بەشار ئەسەد مەرگی سەرکردەی گرووپی "کڵاو سپییەکان"ی پاڵاوتنی هەواڵگرانە زانی و ڕایگەیاند کە ئەوە بە مانای پراتیگی ڕێکخراوێکی هەواڵگریی سەربەخۆ لە پشی گرووپی کڵاو سپییەکان نییە، بەڵکوو بە مانای هاوکاریی ڕێکخراوگەلی هەواڵگریی رۆژئاوایی و تورکیا و هەندێک وڵاتی ناوچەیە بۆ دامەزراندن و تۆکمەی ئەو گرووپە کە تێکرایان فەرمان لە ڕێکخراوی CIAی ئەمریکای دەگرن.

سەرۆک کۆماری تورکیا بیری هێنایەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا بە فەرمانی ڕێکخراوگەلی هەواڵگرانەی رۆژئاوایی "جەیمز لامژرار"ی کوشتووە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ئەو دیمانەیە ڕووانییە دەوڵەتی ئەمریکا و ڕاشیگەیاند: سیستەمی سیاسی ئەمریکا پشت‌ئەستوورە بە گرووپگەلی گانگێستری. ئەمریکا نەک حکوومەت، بەڵکوو سیستەمێکە کە ڕێک وەک گرووپگەلی گانگێستری بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئیدارە دەکرێت. یەکێک لە گرینگترینی ئەو هۆکارانەی کە هیتلەری بۆ هێرش کردنە سەر یەکێتی سوڤیەت لە شەڕی دووهەمی جیهانی هان دا، نەوت بوو. ئەوڕۆش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمان کار دەکات و بە رێگەی نازییەکاندا هەنگاو دەنێت.

بەشار ئەسەد هەروەها خاوەنانی ڕاستەقینەی ئەمریکای کۆمپانیاگەلی نەوتی، کارەخانەکانی بەرهەم هێنەری چەک و چۆڵ، بانکەکان و ناوەندگەلی لۆبی‌گەری زانی و جەختیشی کرد: ڕاشکاوانە دەکرێت سیاسەتی ئەوۆی ئەمریکا ە سیاسەتی نازییەکان بشوبهێندرێت؛ زێدەخوازی، شەڕنانەوە، پێشێل کردنی بەرژەوەندیی گەلانی دیکە، پێشێل کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بایەخە مرۆییەکان تەنیا لە پێناو نەوت. جیاوازیی ئەو سیاسەتە لە گەڵ سیاسەتی نازییەکان چییە؟ ئایا کەسێک لە ناو دەسەڵاتی ئەمریکا دەتوانێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە؟ من پێموا نییە!

News Code 29354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =