هاری لە سەقز نمایش دەکرێت

شانۆی هاری لە نووسینی موحسن عەزیمی و دەرهێنانی ئەفشین خدری لە شاری سەقز نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی هاری کە دەڕوانێتە پرسی کارەسات، بەرهەمی هاوبەشی موحسن عەزیمی و ئەفشین خدرییە و پێشکەشی ئەنفال کراوەکانی کوردستانی عێراق کراوە.

دەقی ئەم شانۆیە لە لایەن کامران غەفوورییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و تێیدا مێلیکا سەعیدی، غەریبە حەسەن پوور، هەژیر بایەزیدی، مەیسەم شوکری، هێرۆ شمشادی، کامران غەفووری، ئازاد قادری، پوویا گورد و نەوید مورتەزایی دەوری سەرەکی دەگێڕن.

ئەم شانۆیە بۆ ماوەی یەک حەوتە (٣٠ی خەزەڵوەر تا ٦ی سەرماوەز) کاتژمێر ١٩ی ئێوارە لە هۆڵی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سەقز نمایش دەکرێت.

News Code 29350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =