رێبەری باڵای ئێران سزای هەندێ زیندانی بەخشی

رێبەری باڵا بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (س‌خ) و ئیمام سادق (دخ) ڕەزامەندیی بۆ لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای ژمارێک لە حوکم دراوان دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانس هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەڵ و گەیشتنی بۆنەکانی مەولوودی حەزەرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (س‌خ) و ئیمام سادق (دخ)، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەندیی خۆیان بۆ پێشنیاری لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای ٣٥٥٢ کەس لە حوکم‌دراوانی دادگەکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی قەزایی هێزی چەکداری و تەعزیراتی حکوومێ دەربڕی.

حوجەتولئیسلام ڕەئیسی، سەرۆکی دەزگای داد بە بۆنەی مەولوودی حەزەرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (س‌خ) و ئیمام سادق (دخ) لە نامەیەکدا پێشنیاری لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای ٣٥٥٢ کەس لە حوکم‌دراوان لە کۆمیسیۆنە هاوپەیوەندەکان کە شیاوێتی پێویستیان هەیە، ئاراستەی رێبەری باڵا کرد و بەڕێزیان لەوبارەیەوە ڕەزامەندیان دەربڕی.

News Code 29349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =