کۆپاپۆڕەکانی دوژمن لە هیچ شوێنێک ئاسایشیان نابێت/ئیسرائیل لەناو دەچێت

فەرماندەی گشتی سوپا وتی: بە تەواو بوونی تەکنۆلۆژیای جێگیر کردنی مووشەکی باڵستیک لە ئاودا چی دیکە کۆپاپۆڕەکانی دوژمن لە هیچ شوێنێک ئاسایشیان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێنی سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە شەهید شەهید شاکلە تهرانی موقەدەم وەکوو یەکەم کەسێک کە تێگەیشت کە دەتوانرێت کۆپاپۆڕی دوژمن بە مووشەکی باڵستیک بپێکرێت، وتی: بە تەواو بوونی تەکنۆلۆژیای جێگیر کردنی مووشەکی باڵستیک لە ئاودا چی دیکە کۆپاپۆڕەکانی دوژمن لە هیچ شوێنێک ئاسایشیان نابێت.

فەرماندەی سوپا جەختی کرد: درێژەی کاروانی ئەو شەهیدە لێرەیە و هەن کەسانێک کە ڕێگاکەی ئەو درێژە پێدەدەن. لەناو بردنی ڕژێمی زایۆنی یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو شەهیدە بوو کە دەست دەکەوێت و بە زوویی دێتە دی.

ناوبراو درێژەی دا: هێزی هەوافەزای سوپا گەیشتووەتە ئاستێک کە دوژمن ئەگەر هەڵەیەک بکات، هێزی گەنجانی ئێمە خێرا و لە هەر شوێنێکی بێت چاکیان دەکاتەوە.

News Code 29347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =