ترامپ و ئەردۆغان لە چارەسەری کێشە دوو لایەنەکان سەرنەکەوتن

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیدار لە گەڵ هاوتا تورکیاییەکەی خۆی کڕینی سیستەمی پەدافەندی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیای کێشەیەکی زۆر گرینگ بۆ پێوەندی نێوان واشنتۆن – ئەنقەرە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سەرەڕای ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ دیداری خۆی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی زۆر باش وەسف کرد؛ کڕنی سیستەمی مووشەکی ڕووسیای کێشەیەکی زۆر گرینگ بۆ پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و داوای لە ئەنقەرە کرد تا پاشکەکشێ بکات لە کڕینی ئەو سیستەمە.

سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، بەرپرسانی دوو وڵاتەکە نەیانتوانی سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەر کردنی کێشە دوو لایەنەکان لە سەر پرسگەلێک وەکوو هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا و کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیا لە لایەن ئەنقەرەوە ڕێک بکەون.

News Code 29346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha