بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی تەمێ بەرهەمی جەلال وەیسی، دەرهێنەری گەنجی سنەیی لە درێژەی بەشداری خۆی لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و دەرکییەکان گەیشتە بەشی کۆتایی و ڕکابەری دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئۆردۆن لە سەر بابەتی مافی مرۆڤ کە لە ڕۆژانی ٥ بۆ ١٢ ی دیسەمبەری ٢٠١٩ واتا ١٤ بۆ ٢١ سەرماوەز بەڕێوە دەچێت.
ئەو فیلمە هەروەها مۆڵەتی بەشداری لە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵی Derby Film Festival کە لە ٢٣ بۆ ٢٥ ی سەرماوەز لە شاری دربی شایری بریتانیا بەڕێوە دەچێت، وەرگرت.
ئەو فیلمە ١١ خولەکیە بە بێ قسە کردنی ئەکتەر، مهران مۆکاری، فیلمێکی دژە شەڕە و بەکارهێنانی نەشیاو لە دەسەڵاتی وەکوو بەستێنێک بۆ لە ناوبردنی ئارمانە مرۆڤییەکانی هێناوەتە پێش کامێراوە.
بۆچوونی ئێوە