حکومەتی عێراق بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی بەردەوام بێت لەکارەکانی

رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوادەکات حکومەتی عێراق بەبێ دەستوەردانی دەرەکی بەردەوام بێت لەکارەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن.
سەدر داوای کرد هێزە ئەمنییەکان  ئەوانە دەستگیربکەن، کە بەشێک نین لە ناڕەزاییەکان و وتی:  "پێویستە قەناس بەدەستەکان و ئەوانەی هەڕەشەی کوشتن لە خۆپیشاندەران دەکەن دەستگیربکرێن".
سەدر داواش لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات ئەوانەی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکەن و لە پشتی کۆمپیوتەرەکانیان وەبەرهێنان بۆ سیاسیەتی ئەمریکی دەکەن لە ریزەکانیان دووربخەنەوە.
سەدر باسی لەوەشکردووە کە "ئێستا کاتێکی گرنگە بۆ ڕاماڵین و داماڵین ئەویش بە رێگەیەکی گونجاو بە جۆرێک عێراق نەکەوێتە ناو گێژاو و بۆشاییەوە و پێویستە گەل باوەڕ بە بەڵێنەکان پەرلەمان نەکات ئەگەر وادەیەکی دیاریکراوی بۆ چارەسەرکردنی کێشە دیاری نەکرد".
داواشی لە پەرلەمانی عێراق کرد چاکسازی بنچینەیی بکات و هەندێ یاسا و بڕگەی دەستووری و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت، ئەگەر ئەوەش نەکات بونی پەرلەمان مانایەکی نامێنێت.

News Code 29333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =