بریندار بوونی ٥٥ هێزی ئەمنی لە مەیدانی خەلانی بەغدا

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بریندار بوونی دەیان هێزی ئەمنی لە ئاکامی ئاگر کەوتنەوە و هێرشی چەکداری لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەرتیپ خالید موحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری فەرمی ئەو وڵاتە (واع )جەختی کرد کە دۆخی ئەمی لە بەغدا و پارێزگاکانی تر ئارامە و ئەمڕۆ تا ئێستا هیچ جۆرە کێشەیەکمان نەبووە.

سەرتیپ موحنا لە پێوەندی لە گەڵ هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر دوو باڵەخانەی نووسینگەی بەڵگە فەرمییەکان و دووکانە بازرگانییەکان لە ناوچەی مەیدانی خلانی لە ناوەندی شاری بەغداش ڕایگەیاند کە گرووپێک ئاژاوەگێڕ بوونە هۆی ئەوەی کە ئەو باڵەخانەگەلە ئاگریان تێبەر ببێت و بە چەک و نارنجۆکیش هێرش کرایە سەر هێزەکانی پۆلیس لە مەیدانەکە.

بە وتەی ناوبراو، لە ئاکامی ئاگرتێبەر بوون و هێرشی ئەو کەسانە بە گشتی زیاتر لە ٥٥ ئەفسەر و هێزی ئەمنی لە مەیدانی خلانی بریندار بوون.

News Code 29330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =