نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە/ کێشە چارەسەر نەکراوەکان تاوتوێ دەکرێن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ناوەندیی عێراق گەیشتە بەغدای پایتەخت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا گەیشتە بەغدای پایتەخت.

بارزانی لە ئەبوو زەبی بوو و دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق چووەتە دیداری بەرپرسانی باڵای عێراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە  نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا. لە یەکەم گوتاری دوای سوێندخواردنیشیدا ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کیشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕی.

جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن لە بەغدا.

بڕیارە لەم سەفەرەیدا نێچیرڤان بارزانی لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە و کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسە بکات.

لە هەواڵەکاندا هاتووە نێچیرڤان بارزانی لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق باس لە  هەوڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بە دۆخی شلەژاوای عێراقیش دەکات.

News Code 29323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =