داعش چۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ژنان فریو دەدات؟

ئاژانسێکی هەواڵی ئەمریکی بە ئاوڕدانەوە لە چۆنیەتی وەرگرتنی هێز لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش، لە شوێن‌گۆڕکێی ئەو گرووپە پاش ڕووخانی لە عێراق و سووریا، بۆ گۆشەیەکی دیکەی ئاسیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، CNN لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانیویەتییە چۆنیەتی وەرگرتنی هێز لە لایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا و ڕایگەیاند: بە وتەی کارناسان داعش لە پاش شکست و ڕووخانی لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا، سەرنجی خستۆتە سەر شوێنەکانی دیکەی ئاسیا و ژنانی چینی خوارێ بە شێوەیەکی بەربڵاو و هەوڵی فریودانیان دەدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا بە ئاماژە بە چۆنیەتی ڕاکێشانی ژنانی کرێکار لە شارە گەورەکانی ئاسیا و لەوان شارەکانی سەنگاپوور و هۆنگ کۆنگ، هاتووە: IPAC لە توێژینەوەکانیدا لەبارەی ڕاکێشرانی کرێکاران بۆ ناو ڕیزەکانی داعش لە نێوان ساڵەکانی ۲۰۱۵ و ۲۰۱۷ی زایینی ئاشکرای کردووە کە لانی کەم ٥٠ ژنی ئەندونێزیایی کە لە دەرەوەی وڵات وەک دایەی منداڵان، خزمەتکار یان سەرپەرەشتی بەساڵاچووان ئیش دەکەنی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و لەمناوە ٤٣ کەس لە هۆنگ کۆنگ، چوار کەس لە سەنگاپوور و سێ کەسیان لە تایوان دەژین.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، وەزارەتی ناوخۆی سەنگاپوور لەم دواییەدا حوکمی ١٠ ساڵ زیندان و جەریمەی ٥٠٠ هەزار دۆلاری دایە سێ ژن کرێکاری ماڵان لەو وڵاتە بە تاوانی بانگەشە بۆ داعش بە شێوەی ئانلاین لە رۆژانی پشوودانیاندا و یارمەتی ماڵی گەیاندن بە ملیشیاکانی ئەو گرووپە.

لەوبارەیەوە کوا نوورانییە توێژەری ڕێکخراوی لێکدانەوەی سیاسەتگەلی دووبەرەکی و ئەندێشەی ئەندونێزیا وتی: ئەوان هاوکاتی بە دەست هێنانی داهاتێکی زۆر و پاوەجێ بە هۆی ئەندامێتی داعش و شارەزاییان بە سەر زمانی ئیگلیزی، لە لایەن ملیشیاکانی داعشی‌یەوە کەڵک لێ وەردەگیردرێت. ئاوەها کە لە ئێستادا خاوەن تۆڕێکی نێودەوڵەتین.

ئەم ژنانە کە پێکهاتوون لە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کرێکاری کۆچەر لە سەنگاپوور و ٣٨٥ کەس لە هۆنگ کۆنگ، بە گوێرەی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سەنگاپوور تاقمێکی کەمی کرێکارانی دەرەکین کە ئالوودەی ئایدیالۆژیای قەیزەونی داعشن.

CNN لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە تیرۆریستانی داعشی زۆرتر لە فەیسبووک لە گەڵ کەسەکانیان پەیوەندی دەگرن و لەمناوە ژنانی تەنیا و دەست کورت و لێدراوە زۆرترین کاریان لە سەر دەکرێت و بۆ ناو ڕیزەکانی ئەو گرووپە ڕادەکێشرێن. هەڵبەت سەرەتا هێزەکانی داعش لە گەڵ ئەو ژنانە پەیوەندی سۆزدارانە بگرن و پاشان بانگێشتیان دەکرێە، هەتا لە پرۆگرامە ڕەمزدارەکاندا ئاوێتەی چەتە تایبەتییەکان بن.

هەروەها زاخاری ئەبووزا کارناسی ئۆپەراسیۆنی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە کۆلێژی شەڕی نیشتمانی واشنتۆن لەوبارەیە ڕایگەیاند: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نەخشەی بۆمبنانەوە دەست بە دەست دەکرێت و چالاکانە هاوئاهەنگ دەبەن. سەدان گرووپی چالاک لە تێلگرام هەن کە بە شێوەی ڕەمزی لە لایەن هیزەکانی داعشی‌یەوە ئیدارە دەکرێن.

بەم شێوەیە داعش شوێن و پێگەی خۆی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا پەرە پێ داوە و لایەنگرانی داعش و لەوان کرێکارانی ناوخۆی توندئاژۆی فلیپینی و سەنگاپووری وەک ئامانجی نوێی خۆی دەناسێنێت.

هەر بۆیە ئەبووزا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە پاش ساڵی ٢٠١٧ کاتێک کە داعش پێگەی خۆی لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا لە دەست دا، هەڵوێستی ئێمەش گۆڕدرا و ئەوە بوو بە هاندەر و دەسپێکێک بۆ شوێن‌گۆڕکێی تیرۆریستان بەرەو مینتانا، فیلیپین و سازدانی خەلافەتێکی نوێ لەوێ.

News Code 29321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha