کام کۆمپانیا زیاتر گۆی زەوین پیس دەکات

ئاستی زبڵی لاستیکی لە جیهاندا گەیشتۆتە ڕادەیەک کە ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بەردەوام لەوبارەیەوە هۆشدار دەدا و لەمناوە بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری نۆشابە و ساردین، کۆکاکوولای کردۆتە گەورەترین بەرهەم هێنەری زبڵی لاستیکی لە جیهاندا.

بە ڕاپۆرتی گۆڤاری مێهر، گرووپێکی جیهانی لەم دواییەدا بە ئاوردانەوە لەوەی کە پلاستیک لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بەردەوام یەکێک بووە لە گەورەترین دەسکەوتە زیاندەرەکانی مرۆڤ بۆ ژینگە، داوای لە ٧٢ هەزار کەسی خۆبەخش لە ٥١ وڵات کردووە کە زبڵی لاستیکی کۆکەنەوە.

ئەو کەسانە بە شێوەی مامناەوەند ٥٩ هەزار پاکەتی لاستیکی و ٢٩ هەزار بۆتڵی لاستیکی‌یان دۆزییەوە کە لە ئەنجامی ئەو کارە دەرکەوت کە لە سەدا ٤٧ی مارکی سەر هەموو زبڵەکان تایبەت بە برێندە ناسراوەکانی جیهانی بووە.

لەمناوە کۆکاکوولا وەک ساڵی پێشوو لە پلەی یەکەمی پیس‌کەرەوە لاستیکییەکانی جیهان بووە و پاشان نەستلە و پیپسی پلەی دووهەم و سێهەمیان بە ناوی خۆیانەوە کردووە. هەڵبەت کە ئەمریکا ڕیزبەندییەکە بە نۆرە بریتی بووە لە کۆکاکوولا، سۆلۆکاپ و ستارباکس.

کۆکاکوولا لە کاردانەوە بەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە نابێ هیچ پلاستیکێکی ئەو کۆمپانیایە لە سروشتدا بە جێ بمێنێت و لەوبارەیەوە ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکە.

News Code 29319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =