ئەمریکا دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی فورات نیمچە دەوڵەت دروست بکات

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا ئەمریکا بە هەوڵ بۆ پێکهێنانی نیمچە دەوڵەتیك لە ڕۆژهەڵاتی فورات تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەو باسە وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات تا لە سووریا و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات نیمچە دەوڵەتێک پێک بهێنێت.

بەرپرسای ڕووسیا لە ڕۆژانی دواییدا ڕەخنە توندیان لە ئەمریکا گرتووە و ئەو وڵاتەیان بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار کردووە.

ئەمریکا هێشتا بە ئەو قسانەی لاڤرۆف کاردانەوەی نیشان نەداوە.

News Code 29314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =