۳ بەرپرسی پێشووی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەستبەسەر کران

سێ بەرپرسی پێشووی وەزارەتی تەندروستی بە هۆی سەرپێچکارییەکان لە شەریکەی ئاوای سڵامەت و پاڵوگەی نەوتی ئیسفەهان دەستبەسەر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە فارس، ٣ کەس لە بەرپرسی پێشووی وەزارەتی تەندروستی بە هۆی دۆسیەی سەرپێچکارییەکان لە شەریکەی ئاوای سڵامەت و پاڵوگەی نەوتی ئیسفەهان لە لایەن دەزگاگەلی ئەمنییەوە دەستبەسەر کران.

ئەو سێ کەسە لە بەڕیوەبەرانی پێشووی وەزارەتی نەوتن کە لە پاش دانیشتنی سەعید نمەکی لە سەر کورسی وەزارەتی تەندروستی لە پۆستەکانیان دەرکران.

شەریکەی ئاوای سڵامەت کە لە ساڵی ٩٣ی هەتاوی دامەزرا و لە سەردەمی وەزارەتی

قازی زادەی هاشمی وەک پشکی تایبەتیی پێکهاتوو لە چەندین کەسایەتی ناوی و یاسایی چالاک بووە و نزیکەی ٥٠ زانکۆی زانستی پزیشکی وڵات لەو شەریکەدا پشکدارن.

News Code 29313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =