بەم ۱۱ خۆراکە باڵات بەرز ئەبێت

بەرز بوونی باڵا بۆ منداڵان و تازەلاوان بە دەردانی هۆرمۆنی گەشەی مرۆڤی(HGH) Human Growth Hormone)) دەشێت. بەکارهێنانی بڕێک لە مادە خۆراکییەکان دەتوانن ببنە هۆی هان دانی دەرکردنی ئەو جۆرە هۆرمۆنانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرینگترین هەنگاو بە گەشەی باڵا هەبوونی ڕژێمی خۆراکی تەندروست، کۆنترۆڵی قەندی خوێن و پاراستنی کێش لە باشترین حاڵەتە.

١. ملاتۆنین( Melatonin)

ملاتۆنین هۆرمۆنێکە کە لە گرێی سنەوبەری، گرێیەکی بچووک لە مێشک، بەرهەم دێت و دەبێتە هۆی ڕێکەوپێک کردنەوەی خەو.

ئەو خۆراکانەی کە ملاتۆنینیان تێدایە بریتین لە: گێڵاس ترش، بادام زەوینی، گەنمە شای، مارچوونە، تەماتە، ترێ، هەنار، زیتوون، کەلەم برۆکلی، خەیار، برنج، جۆ، گوێز، گوڵەبەڕۆژە و دانی کەتان.

٢. ئارژینین

ئارژنین یەکێک لە بیست ئەسید ئاینە سەرەکییەکانی زیندوویە. ئارژینینیش وەکوو ملاتۆنین دەبێتە هۆی بەرز بوونی باڵا.

ئەو مادە خۆراکیانە کە ئارژنینیان هەیە بریتین لە: گۆشتی سوور، تۆمی کوولەکە، سۆیا و بادام زەوینی.

 ٣. پرۆتۆئین

بۆ گەشەی لەباری باڵا، لەش پێویستی بە پرۆتۆئینە. و ڕۆڵی سەرەکی لە پتەو بوونەوەی ئێسقانەکان هەیە.

بەکارهێنانی گۆشتی مانگا، مریشک و هێلکە کە پڕن لە ئەسیدە چەورەکانی ئۆمێگا ٣ .

 ٤.ڤیتامین D

ڤیتامین D خاوەن سوودی زۆرە بۆ تەندروستی ئێسقانەکان و باشتر بوونی کاری لەش.

ئەو مادانەی کە ڤیتامین  D یان تێدایە بریتین لە تۆن ماسی، ماسی سالمۆن، ماسی قزل ئالا، شیر، جگەر، گۆشتی مانگا، پەنێر و زردێنەی هێلکە.

٥. کەلسیۆم

کەلسیۆم دەوری گرینگی لە بەرز بوونی باڵا هەیە. ئەو مادە دەبێتە هۆی تەندروستی ئێسقان، ددانەکان، ڕێکوپێک بوونەوەی ماسوولکەکان، پاراستنی پیوەندی لەباری نێوان مێشک و لەش و هەروەها تەندروستی دڵ.

لەش بە بێ وەرگرتنی ئەندازەیەک ڤیتامین دی ناتوانێت کەلسیۆن وەربگرێت.

بەکارهێنانی مادەگەلێک وەکوو شیر، ماس، چەڕەزات، باقلە، سەوزەمەنی و ساردین دەتوانێت ببێتە هۆی دابین بوونی کەلسیۆمی لەش.

 ٦. مەنیەزیۆم

ئەو مادە خۆراکیانە کە ڤیتامین دی و کەلسیۆمیان تێدایە ڕادەیەکی زۆر ڤیتامین دیشیانهەیە.

ئەو مادە خۆراکیانە کە مەنیەزیۆمیان تێدایە بریتین لە چاکلێت، ئاوۆکاداۆ، چەرەزات، سالمۆن، نیسک.

 ٧. چاکلێتی خاو

ڕێگایەکی باش بۆ بەرز بوونی باڵا خواردنی چاکلێتی خاوە کە زۆر هاوشێوەی چاکلێتی ڕەشە و تەنیا جیاوازیان ئەوەیە کە ئەم چاکلێتە گەرم نەبووە. ئەو مادە بێ شەکرە و دەبێتە هۆی دابین بوونی ئانزیمی لەش.

 ٨. ڕۆنی نارگیل

یەکێک لە ڕێگاکانی بەرز بوونی باڵا، کەم کردنەوەی کێشە. چێ کردنی مادەی خۆراکی بە ڕۆنی نارگیل و زیاد کردنی بە خواردنەوەکان سووتانی چەوری زیاد دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی کێش.

 ٩. ڤیتامین C

ڤیتامین سی لە ئەو ڤیتامینانەیە کە لە پاراستنی تەندروستی ئێسقانەکان و بەرزتر بوونی باڵا کاریگەریان هەیە. مرۆڤ تەنیا مەمک دارێکە کە ناتوانێت ڤیتامین سی لە لەشی خۆی دروست بکات، کەواتە ئەبێ هەندێک مادەی پڕ لە ڤیتامین سی بخوات تا ئەو مادە پێویستە دابین ببێت بۆی. ئەو ڤیتامینە زیاتر لە پرتەقاڵ، هەنی، تووە سوورە، ئاناناس، کیوی و نۆک هەیە.

١٠. ئاسن

ئاسن یەکێک لە بەشەکانی پێک هێنانی همۆگلۆبینە. همۆگلۆبین لە خوێندا دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسیژێن بۆ خوێن، کەواتە ئەگەر دەتانەوێت باڵاتان بەرز بێت، باشترە پێداویستی لەش بە ئۆکسیژێن دابین بکرێت.

ئەو خۆراکانە کە ئاسنیان تێدایە بریتین لە ئێسفەناج، جگەر، نۆک و باقلە و نیسک، گۆشتی سوور و کینوا.

 ١١. گلۆتامین

یەکێک تر لە ئەو پرۆتۆئینانە کە دەبنە هۆی بەرز بوونی باڵا گلۆتامینە و دەبێتە هۆی زیاد کردنی HGH لە لەش.

مادەی خۆراکی وەکوو سەوەزەمەنییەکان بە گەڵای سەوز، پرۆتۆئینی ئاژەڵی و هێلکە، شیر، ماس و پەنێر و شیری بزن. ڕێژەیەکی زۆری گلۆتامینیان تێدایە.

News Code 29303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =