بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "ویسێ و ڕامین" ئەفسانە و بەرهەمی مێژوویی "فەخرەدین ئەسعەد گورگانی" لە لایەن د. نەجمەدین جەباری کراوەتە کوردی و بڕیارە لە کۆڕێکدا بە بەشداریی مامۆستایانی زانکۆ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
لەو کۆڕەدا کە لە درێژەی زنجیرە کۆڕەکانی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێب لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت، مامۆستایان د. سیرووس ئەمیری، د. هیوا حەسەن پوور و د. سروە مینبەری لە گۆشەنیگای خۆیانەوە دەڕواننە تایبەتمەندییەکانی ئەو دەقە مێژووییە و ئاستی وەرگێرانی دەقەکە.
کۆڕی هەڵسەنگاندنی "ویسێ و ڕامین"ی کوردی کاتژمێر ١١:٣٠ی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لە هۆڵی خەیامی کۆلێژی زمان و ئەدەبیاتی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
بۆچوونی ئێوە