بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ پاسدار موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپابە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ هێزی زەوینی سوپا بە جیهازاتی سەربازی پێشکەوتوو تەیار کراوە، وتی: بۆ بەکارهێنانی جیهازاتی ئەگەر هێزی کارامە و توانا نەبێت، جیهازاتی سەربازی بە کەڵک نایێ؛ هەر بۆیە شارەزایی لە شەڕدا گرینگایەتی زۆری هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزی سەربازی شارەزا و بەئەزموون دەبێتە هۆی ئەوەی کە بتوانرێت لە جیهازاتی سەربازی بە باشترین شێوە بەکار بهێنرێن.
سەردار پاکپوور بە ئاماژە بە گرینگایەتی یەکینە زرێپۆشەکان لە شەڕدا وتی: یەکینە بەئەزموونەکان دەتوانن باشترین کاردانەوەیان لە گۆڕەپانی شەڕدا هەبێت و پەروەردەی تواناییەکان لە گۆڕەپانی شەڕ پێویستی بە هێزی سەربازی بەهێزە. شارەزاییەکان لە شەڕ دەست دەخرێت و پەرەپێدانی بنەڕەتی ئەو تواناییگەلە ئەرکی زانکۆیە.
بۆچوونی ئێوە