شەڕی تورکیا و ئەمریکا لە سووریا بۆ نەوتە نەک کورد

لێدوانە نوێیەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و تۆمەتگەلێک کە لە ئەمریکای داوە ئاماژەیەکن بە ئامانجە سەرەکییەکانی وڵاتگەلێک کە بە بیانووی شەڕ لە دژی تیرۆریزمی سووریا خەریکی ڕمبازێن لەو وڵاتەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەبدولحەمید بەیاتی: "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاوکاتی ڕەخنە لە بوونی سەربازیی ئەمریکا بۆ پاراستنی کێڵگەگەلی نەوتیی بندەستی کوردەکانی سووریا، جەختی کرد کە هیچ کەس جگە لە خود سوورییەکان بۆیان نییە ئیدعای خاوەندارێتی سەرچاوەگەلی سرووشتیی سووریا بکەن.

ناوبراو رۆژی ڕابردوو (شەممە) لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووریی ئێکۆ لە شاری ئانتالیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێن کە بۆ نەوت لە سووریان.

چاوش ئۆغڵوو ڕاشیگەیاند: ئێمە لەبارەی وڵاتێکەوە دەدوێین کە نکۆڵی لە داگیرکردنی سەرچاوەگەلی وڵاتێکی دیکە ناکات و لەو سەرچاوانە بۆ پاڵپشتی لە گرووپگەلی کوردی تیرۆریست بەهرە دەبات.

کۆشکی سپی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەمریکا نزیکەی هەزار هێزی خۆی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی کورد) دەکشێنێتەوە. بەڵام دواتر بڕیاری دا کە نزیکەی ٢٠٠ کەس لە سەربازانی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لەو ناوچەیە، لە سووریادا بهێڵێتەوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەو سەربازانە بۆ پاراستنی کێڵگەگەلی نەوتیی بندەستی کوردەکانی سووریا ماونەتەوە و هەموو داهاتی ئەو کێڵگانەش دەدرێتە کوردەکان.

تورکیا هێزە کوردەکانی سووریا بە لقێکی پەکەکە دەزانێ و مانگی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بە ئامانجی کردنەوەی ناوچەیەکی ئەمن بە درێژایی ١٢٠ کیلۆمەتر و قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی لە گەڵ سووریا دەست پێ کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا رۆژانە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت کە بایەخی ئەو ئاستە نەوتە بە پێی نرخەکانی ئێستا لە بازاڕگەلی جیهانی نزیکەی ٩٥٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵە.

هەڵبەت دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە بایەخی مانگانەی ئاستی نەوتی بەرهەم هاتوو لە ناوچەگەلی کوردنشینی سووریا مانگانە ٤٥ ملیۆن دۆلارە کە لە ساڵدا دەکاتە نزیکەی نیو ملیارد دۆلار داهات بۆ کوردەکان.

ناوبراو ئاماژەی بە ئاستی دەفرایەتی نەوتی بەرهەم هاتوو لەو ناوچەیە نەکرد و ڕوونی نەکردەوە کە نەوتەکە بە کوێ دەفرۆشێت. بەڵام هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئاشکرای کرد کە ئەو نەوتە دەچێتە پاڵاوگەی بانیاس و حومس کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریایە.

بەوەشەوە چاوش ئۆغڵۆ دەڵێت لێدوانەکانی ترامپ پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە و وتیشی کە هێزەکانی کوردی سووریا وەک داعش خەریکی قاچاخی نەوتن و دەبێ تیرۆریستان لە سەرچاوەگەلی سروشتی بێ بەهرە بکرێن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: ئێمە بە پێچەوانەی ئەمریکا کە بۆ داگیر کردنی سەرچاوەگەلی سروشتی سووریا لەوێیە، ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیمان بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان دەست پێ کرد و ئەو هەنگاوە لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی  سووریا و تێکشکاندنی تیرۆریستان بووە. سەرچاوەگەلی سروشتی سووریا تایبەتە بە خەڵکی سووریا و دەبێ رێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو گەلە لە داهاتی نەوتیان بەهرەمەند بن.

پارەی نەوت دەچێتە کوێ؟

تورکیا لە کاتێکدا ئەمریکا بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار دەکات کە پێشتر و لە ساڵانی ڕابردوودا هەواڵگەلێک لەبارەی گواستنەوەی نوتی سووریا بۆ تورکیا لە لایەن داعشەوە بڵاو بۆتەوە و لە حەوتەی ڕابردووشدا ڕووسیا تۆمەتێکی لەو شێوەی لە ئەمریکا دابوو. بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو تۆمەتانە ڕایگەیاند کە داهاتی نەوت سووریا بڕیار نییە بدرێتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەڵکوو دەدرێتە کوردەکان و هاوپەیمانانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

جاناتان هافمن وتەبێژی پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)، ١٦ی خەزەڵوەر بە ئاماژە بە هێزەکانی کوردی سووریا، بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: داهاتی نەوت ناچێتە ئەمریکا و دەدرێتە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (هەسەدە).

پێشتر ترامپ لە ئەگەری ئیدارەی کێڵگەکانی نەوتی باکووری سووریا لە لایەن کۆمپانیگەلی ئەمریکی هەواڵی دابوو و ڕووسیا، ئەمریکای بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار کردبوو. ژینڕاڵ "ئیگۆر کۆناشنکۆف" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە مسکۆ دەڵێت کە نەوت لە سووریا بەرهەم دێت و پاشان لەو وڵاتە دەبرێتە دەرەوە.

ئەو ناوەندە ڕووسییە هەروەها وێنەگەلێکی ئاسمانیی بڵاو کردۆتەوە کە پێدەچێ سەلمێنەری پرسی قاچاخی نەوت لە سووریایە.

ئیگۆر کۆناشنکۆف لە درێژەدا ئەمریکای بە دزینی دەوڵەتی تۆمەتبار کردووە و دەڵێ کێڵگەگەلی نەوتی سووریا بە هەڵمەت و زەبری سەربازی داگیر کراوە و بێ بەش کردنی خەڵکی سووریا لە سەرچاوەگەلی ژێرزەوینیان نە لە گەڵ یاساگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکان و نەک لە گەڵ ستانداردەکانی نێودەوڵەتی ناخوێنێتەوە.

بە پێی لێکدانەوەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، پێکهاتەگەلی ئەمریکی هەر چی مانگە بەو بازرگانییە نایاساییە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، پێنتاگۆن بە ئاوەها بازرگانییەکی پڕ لە قازانج بە بێ دانی باج و ماڵیات و لە نەبوونی کۆنتڕۆڵگەلی دەوڵەتی بە سەر کێڵگەکان، بە ئاسانی دەتوانێ بەهرەی بێ سنوور ببات.

چیرۆکی نەوت و دووپات بوونەوەی مێژوو

پەلامار و هێز گواستنەوەی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە بیانووی شەڕ لە دژی تیرۆریزم و درێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکی لەو ناوچەیە بە بیانووی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان بە ئاوردانەوە لەو تۆمەتانەی کە دەدرێتە پاڵ هەر دوو وڵات (ئەمریکا و تورکیا) سەبارەت بە دادۆشینی نەوتی و بەهرەمەندی لە نەوتی سووریا، نیشان دەدات کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تەنیا بیانوونەکە و بەس.

ئەو بابەتە بە جۆرێک دووپات بوونەوەی ڕووداوێکی مێژووییە و بیرمان دەخاتەوە کە چۆن لە شەڕەکانی یەکەم و دووهەمی کەنداوی فارس، کارناسانی سەربازی بەردەوام ڕایان دەگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر عێراق، تەنیا و تەنیا نەوت بووە و بەس.

News Code 29279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =