بەکار هێنانی چەک دژی خۆپیشاندەرانی عێراق ڕەتکرایەوە

سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوە و دوای کۆبونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران رەتدەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەئامادەبونی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدادی پابتەختی عێراق کۆبونەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایش و خۆپیشاندانەکانی عێراق.

لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی هاوڵاتیانی عێراقی لەگەڵ بنەماکانی دەستور و یاسا پەیڕەوکراوەکاندا گونجاوە و ئەو خۆپیشاندانانە هەوێنی شۆڕشی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵی,.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، نابێت هێزە ئەمنییەکان روبەروی خۆپیشاندەران ببنەوە و هەموو جۆرە چارەسەرێکی  ئەمنییان بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان رەتکردەوە.

سێ سەرۆکایەتییەکە بەڵێنیشیانداوە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکان روبەروی دادگا بکەنەوە.

هەریەک لەدکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

ئەوان جەختیانکردەوە کە کاری لەپێشینەیان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە بەجۆرێک بتوانرێ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بۆ عێراقییەکان بهێنرێتەوە پێشەوە.

News Code 29276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =