تورکیا گوندێکی سەرێ کانی بوردومان کرد

سەرچاوە سوورییەکان لە بوردومانی گوندێک لە باکووری حەسەکە لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە تورکیا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. 
فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی ئەلدەردارەی لە دەڤەری سەرێ کانی لە باکووری پارێزگای حەسەکەیان بوردومان کرد.
 لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپای تورکیا هەستاون بە تەقاندنەوەی مینە چێندراوەکانیان لە گوندی ئەلئەسدیە لە دەڤەری سەرێ کانی.
سوپای سووریا دوێنێ لە حەسەکە لە گەڵ سوپای تورکیا بە شەڕ هات و توانی گوندی ئوم شەعیفە ڕزگار بکات.
 

News Code 29272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =