یەکگرتوویی ڕێگای سەرکەوتنی موسڵمانانە

پێش نوێژی هەینی سوننەکانی بیرجەند یەکگرتوویی یەکێک لە ڕێگاکانی سەرکەوتن و سەربڵیندی موسڵمانان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولەوی غوڵام حەیدەر فاروقی شەممە شەو لە کۆڕی ئەهلی سوننەی مزگەوتی نەبی بیرجەند بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە موسڵمانانی جیهان بە هەبوونی باشترین دین، زمان و سەرچاوەی دەوڵەمەند لە ەبرانبەر ئیستکباری جیهانەوە سەرکەوتوون، زیادی کرد: ئەمڕۆکە ئیستکبار و هاوپەیمانەکانی وڵاتێکی ئیسلامیان داگیر کردووە و بۆ خۆیان بنکەی سەربازیان دروست کردووە تا چاوەدێریان بە سەر موسڵماناندا هەبێت.

مەولەوی فاروقی بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای موسڵمانان زیادی کرد: ئەمڕۆکە زۆربەی موسڵمانان لە فەلەستین و زیندانەکانی ئیسرائیل شەهید دەبن کە ئەبێ هۆکاری ئەو لاوازییە بدۆزرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەفتەی یەکگرتوویی وتی: بۆ پێکهێنانی یەکگرتوویی ڕاستەقینە پێوسیتمان بە ڕێکاری کردەیی هەیە و تا کاتێک کە ئەو ڕێکارانە نەبێت، یەکگرتوویی بەرجآوی خودا کە لە قورئاندا هاتووە، نایێتە دی.

ناوبراو هەروەها لە درێژە دا وتی: ئەوانە کێشە و جودایی دروست دەکەن دوژمنن و ئەبێ بە شێوەی جیدی بەرانبەریان بوەستینەوە.

News Code 29267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =