تاقی کردنەویەکی خوێن ٥ ساڵ زووتر شێرپەنجە نیشان دەدات

لێکۆڵەران جۆرێکی تاقی کردنەوەی خوێنیان داهێناوە کە بە شوێن گرتنی ئانتی بادییە بەرهەم هێنراوەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ ئانتی ژێنی گرێیەکانی شێرپەنجە، دەتوانێت نیشانەکانی شێرپنجەی مەمک ٥ ساڵ زووتر لە نیشانەکانی بالینی بناسێتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پرێس ئاسۆسیشن، تاقی کردنەوەی خوێنی سادە دەتوانێت  ٥ ساڵ زووتر شێرپەنجەی مەمک بناسێتەوە.

خانە شێرپەنجەییەکان جۆرێک پرۆتۆئین بە ناوی ئانتی ژێن چێ دەکەن کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەش بە شێوەی خۆمەش بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەوانە ئانتی بادی چێ بکات.

لە هەمان پێوەندیدا لێکۆڵەرانی زانکۆی ناتینگهام تێگەیشتوون ئانتی ژێنەکانی پێوەندیدار بە تۆمۆرەکان نیشانەیەکی قبووڵ کراو بۆ شوێن گرتنی شێرپەنجەن. ئەوان پەنێلگەلێکیان لە گرێیەکانی پێوەندیدار بە ئانتی ژێنەکان داهێناوە کە لە گەڵ شێرپەنجەی مەمک پێوەندی هەبوو. ئامانجی لێکۆڵەران ئەوە بوو کە دەربکەوێت ئایا لە نموونە وەرگیراوەکان لە نەخۆشەکان ئایا ئانتی بادیی خۆمەش لە بەرانبەر ئانتی ژێنەکان هەیە یان نا.

News Code 29265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =