دەستپێشخەریەکی نیشتمانی بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی نەتەوەیی بۆ لێکدانەوە و چارەسەری کێشەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە بڕیارە گەڵاڵەیەکی نەتەوەیی بۆ لێکدانەوەی کێشەکانی وڵات و وەڵام دانەوە بە خواستەکانی خەڵکی عێراق پێشکەش بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو گەڵاڵە نەتەوەییە، نوێنەرانی سێ دەسەڵاتەکە لە پاڵ زانکۆییەکان و مەرجەعە ئایینییەکان و چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای عێراق بەشداریان دەبێت و کێشەکانی وڵات لێک دەدەنەوە.

حەلبووسی وتیشی: لە ئەو گەڵاڵە نەتەوەییە، بەشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و شانەیەکی کاتی دیاری کراویشمان دەبێت.

ناوبراو بەکارهێنانی توندئاژۆیی زیاد دژی خۆپیشاندەرانی عێراقیی ڕەت کردەوە و لە سەر زەروورەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز جەختی کرد.

News Code 29264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =