کورمانجی قسە کردنی وەزیری ناوخۆی ئێران لە شاری سنە

وەزیری ناوخۆ کە بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە سەردانی کوردستانی کردووە لە ڕێوڕەسمی جێژنی هەفتەی یەکگرتوویی لە هۆڵی ئازادی سنە، وتی: بەشێکی گەورەی ئاسایشی وڵات قەرزداری خەڵکی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی بە ئاماژە بە ئەوەی کە خۆشی کوردی خۆراسانە، چەند ڕەستەیەکی بە زاراوەی کورمانجی وت .

ڕەمازنی فەزڵی وتی: هیوای سەربەرزیم هەیە بۆ خوشک و برایانی کورد لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، خۆراسان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ئیلام. هەموو خەڵکی ئێران لە ژێر ئاڵایەکدا ژیان دەکەن و جیاوازیەک لە نێوان سوننە و شیعە و زمانەکان و ئێتنیکەکان بوونی نییە.

وەزیری ناوخۆ بە وتنی ئەوەی کە کوردەکان هەمیشە لە مێژووی ئێراندا ڕۆڵ و ناویان دەمێننەوە و بەشێکی گەورەی لە ئاسایشی وڵات قەرزداری گیان فیداییەکانی کوردستانە، وتی: فەرهەنگ، ئەدەب ونەریت، دابونەریت، خوو، ئەخلاق، باوەڕەکان، ئیمان، هەوڵدان و شادی لە تایبەتمەندییەکانی خەڵکی کوردستانە.

ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە سوننە و شیعە هیچ کات جودا نەبوون، وتی: نەتەوەی ئێران وەبیرهێنانەوە نموونەی ڕاستەقینەی یەکگرتوویی لە حاڵی فرە جۆری و فرە جۆری لە حاڵی یەکگرتوویی.

News Code 29261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =