ژمارەی ڕاستەقینەی ئاوارەکانی نیشتەجێ هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: زیاتر له‌ ملیۆنێك و ۵۰۰ هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ەواڵی مێهر، رۆژی شه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كامپی به‌رده‌ڕه‌ش له‌ پارێزگای دهۆك، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ له‌ كوردستان نیشته‌جێ بوونە.
وتیشی: تێچووی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و كامپانه‌ش ملیارێك و ۵۰۰ ملیۆن دۆلاره‌.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی قورسی خستۆته‌ شانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بەڵام  تا ئه‌و كاته‌ی ئاواره‌كان له‌ كوردستاندا بمێنن ئه‌وان ئاماده‌ن خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و داوا له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ هاوكاری ئاواره‌كان بن به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ نزیكی وه‌رزی زستانه‌ و ژیان بۆ ئاواره‌كان به‌ره‌و سه‌ختی ده‌ڕوات.
 

News Code 29260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =