وەرزشوانێکی کورد بە باشترین یاریزانی حەوتە هەڵبژاردرا

وریا غەفووری یاریزانی تۆپی پێی یانەی ئیستقلالی تاران لە دەیەمین حەوتەی یارییەکانی خولی نایابی ئێران، بە باشترین یاریزانی حەوتە هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وریا غەفووری کاپیتانی یانەی ئیستقلالی تاران کە حەوتەی ڕابردوودا لە دوو یاریی لە گەڵ تراکتۆرسازیی تەورێز و سەنعەتی نەوتی ئابادان زۆر باش درەوشایەوە، لە گەڵ یانەکەی و (ئەمیر قەڵعەنۆیی) سەرڕاهێنەری ئیستقلال بە باشترینەکانی یاری تۆپی پێی حەوتە ئێران دەست نیشان کران.

خوڵقاندنی هەلومەرجی زۆر باش بە هاویانەکانی، بەرگریی بەرچاو لە هێرشی یانەی بەرامبەر و گوڵ لێدان لە مەودایەکی دوورەوە، پاسدان و بڵاوکردنەوەی دروستی تۆپەکان بۆ بردنەوە بەشێکن لە مەرجەکانی هەڵبژاردرانی وریا غەفووری بە باشترین یاریزانی ئەم حەوتەیە.

News Code 29256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =