وەزیری دەرەوەی ئێران سپاسی ئەردۆغانی کرد

زەریف لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ شەممە پێش دەسپێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاوکارییە ئابوورییەکان(ئێکۆ) ، لە شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەکە لە ئانتالیا پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا پرسە هاوبەشەکانی دوو وڵاتەکە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکارییەکانی دوو وڵات لە ئێکۆ باس و گفتوگۆیان کرد.

لە گفتوگۆکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا، زەریف لە لێدوانە ڕۆشنبیرانەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق دەسخۆشی کرد.

شیاوی باسە، ئەردۆغان لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق بە ئاماژە بە دەستەکانی پشت پەردەی ئەو گۆڕانکاریانە، ئامانج لە ئەو بابەتانەی دابەش کردنی جیهانی ئیسلام و پێکدادانی وڵاتانی موسڵمان وەسف کرد.

News Code 29253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =