دەستگیری سەرکردەیەکی باڵای میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە سووریا

هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد سەرکردەیەکی گرووپە توندڕەوەکانی نزیک تورکیا کە بەشداربووە لە هێرشی سەر باکوورئ سووریا دەستگیرکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە  "کەسێک بەناوی ئیسماعیل زەعیم، کە سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانە و بەشداربووە لە سووکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانێکی ژنی هەسەدە و برای ئەو کەسەیە کە ڤیدیۆی سووکایەتیکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە".

هەسەدە ئەوەشی رونکردوەتەوە ئەو کەسە برایەکی دیکەی هەیە کە هەر سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیایە بەناوی "محەمەد زەعیم" و ئەویش بەشداری چەندین کردەوەی تاوانکاری کردووە و ئەو برایەی ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت لە ڤیدیۆی سووکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانە ژنەکە.

News Code 29252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =