لێدوانی نوێ پەمپەئۆ سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی پشکێنەری ئاژانس لە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی ورووژاندن و تەشەنەنانەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئێران، تۆمەتگەلێکی لە ئێران دا و وتی: دەستبەسەرکرانی پشکێنەری ئاژانس لە ئێران بۆ تۆقاندنی ڕای گشتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پۆلیتیکۆ، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وزیرای ڕەخنەگرتن لە "دەستبەسەر کرانی پشکێنەرێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئێران"، وتی: هەڵسوکەوتی لەو جۆرە زۆر دزێوە و قبووڵ ناکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها نێگەرانی خۆی بۆ هاوکاری نەکردنی پێویستی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەربڕی، ئیدعای کرد کە ئێران بە دەستبەسەر کردنی پشکێنەری ئاژانس هەوڵی تۆقاندنی ڕای گشتی دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو بە هۆی نیگەرانی لە بردنە ژوورەوەی مادەگەلی گۆمان لێ کراوی هاوپەیوەند بە نیترات لە لایەن ئەو پشکێنەرە بۆ ناو سایتی پیتاندنی نەتەنز، تەنیا پێشگری کراوە لە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو ئەو سایتە و پاش هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی وەرگرتنی، ناوبراو لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە ڤیەنا.

News Code 29247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =