وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە پارێزگای کوردستان

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆ چەند خولەک پێش ئێستا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سنەوە گەیشتنە کوردستان و ئەمڕۆ و سبەینێ میوانی خەڵکی کوردستان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمان فەزڵی لە ئەو سەفەرە دوو ڕۆژە بۆ پارێزگای کوردستان کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشممە ئەنجام دەبێت ڕۆژانی کاری قەرەباڵغێکی لە سنە لە پێشە.

ناوبراو دوای هاتنی بۆ فڕۆکەخانەی سنە لە گەڵ پارێزگای کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا سەردانی پڕۆژە ئاوەدانییەکانی شاری سنە دەکات.

بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گەشی پارێزگا یەكیک لە بەرنامە گرینگەکانی وەزیری ناوخۆ لە سنە دەبێت کە تێیدا پرسی زۆر گرینگ لە بواری گەشەیی لێک دەدرێتەوە.

هەروەها کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکانی ئابووری پارێزگا و کۆبوونەوە لە گەڵ ڕۆحانییەکان و بەشداری لە جێژنی گەورەی لەدایک بوونی پێغەمبەر بە بۆنەی دەسپێکی هەفتەی یەکێتی لە بەرنامەکانی تر دەبێت کە بە بەشداری وەزیری ناوخۆ لە سنە بەڕێوە دەچن.

News Code 29241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =