نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی لە پاکتاوی ڕەگەزی لە باکووری سووریا هەیە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رایگەیاند: ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان پاراستنی دانیشتووانی خۆجێییە نەك بەشداریكردن لە پڕۆژەی پاكتاوی رەگەزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم عەبدی لەتوویتێكدا دەڵێت: "توركیا لە باكووری سووریا سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی لەژێر چەتری یاسای نێودەوەڵەتیدا جێبەجێ دەكات". 
 فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رەخنەی توندی لە لێدوانەكەی گۆتێرش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەك بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازێكی توركیا بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەی دانیشتووان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا لە باكووری سووریا گرت.
دەشڵێت: "دەست تێكەڵكردنی مەترسیداری نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ توركیا بۆ سیاسەتی كۆمەڵكوژی" لە باکووری سووریا.
 

News Code 29237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =