پیتاندن و بەرهەم هێنانی دووبارەی ئۆرانیۆم لە فۆردۆ دەستی پێکرد

بە ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە سەرەتاکانی ڕۆژی پێنجشەممە کاری گاز گەیاندنی زنجیرەکان و مەکینەکانی سانتریفیووژ و کۆ کردنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە فۆردۆ دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە سەر دەسپێکی چالاکی دووبارەی دامەزراوەی فۆردۆ بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆن، پاش گواستنەوەی هومارە دوو هەزار کیلۆگرامییەکانی uf6 لە دامەزراوەی شەهید ئەحمەدی ڕۆشن(نەتەنز) بۆ دامەزراوەکان شەهید عەلیموحەمەدی(فۆردۆ) و ئەنجامی تەواوی کارە تەکنیکییەکان، سەرەتاکانی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کاری گاز گەیاندن بە زنجیرەکان و مەکینەکانی سانتریفیووژ و کۆ کردنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە دامەزراوەی فۆردۆ دەستی پێکرد.

شیاوی باسە تەواوی کارەکان لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەنجام دراوە.

News Code 29227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =