بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەقێنەوەی مینێکی کەسێنی (تەماتەیی) بە جێ ماوەی لە شەڕی داسەپاوە، بووە هۆی بریبداربوون و پەڕینی پای باخەوانێکی گەنج بە ناوی "ئەشکان فەتاحی" خەڵکی گوندی شوشمێی ناوچەی سۆفی جانەی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان.
بە وتەی شایەدانی ڕووداوەکە، ئەو گەنجە لە کاتی کۆکردنەوە و بارکردنی بەربوومی هەنار پای بەو مینەدا ناوە و لاقی لە قووڵاپەوە پەڕیوە.
شایانی باسە، هێشتاش بەشێگەلێک لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوو و پاوە ساڵەگارێکە لە دوای شەڕی داسەپاوە ئالوودە بە مینە و تەقینەوەی جارنەجاری ئەو مینانە هەرچی جارە دەبێتە هۆی قەومانی کارەسات و قوربانی بوونی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە.
بۆچوونی ئێوە