بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەبارەت بە فەرمانی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان، وتی: ئێمە بە هەزار و ٤٤ سانتریفیوز کە لە دامەزراوەی فۆردۆ هەمانە کە لە حاڵەتی بۆشاییدان و دوو تاڤگەی سانتریفیوژ کە لە حاڵەتی چەرخاندان، بە ڕای ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی فەرمان درا، ژمارەیەک لە ئەو سانتریفیوژانە کە پێشتر پیتاندنی ئورانیۆمیان تا ئاستی ٢٠ لەسەد و تا سەدا ٥یان ئەنجام دەدا، چالاکی دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: ئاڵبەت بڕیار درا جارێ لە فۆردۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم نەکرێت تا لە ئەو دامەزراوە پیتاندنی ئیزۆتۆپە پاوەجێیەکان ئەنجام بدرێت.
ناوبرو بە ئاماژە بە ڕاگیرانی پاشکەوت کردنی ئۆرانیۆم لە دامەزراوەی فۆردۆ پاش بەرجام، وتی: ئێمە بەشی خۆمان ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەدا ٢٠ مان هەیە، بەڵام ئەگەر لە پاشکەوتی ئۆرانیۆمی ڕاکتۆری تاران کۆتایی بێت، بە پێی بەرجام دەتوانین پاشکەوت کردنی سەدا ٢٠ بۆ ڕاکتۆری تاران بەرهەم بهێنین.
بۆچوونی ئێوە