زەریف: ئەورووپا پێبەندی بەڵێنەکانی بێت تا ئێمەش بگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانمان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێگای ئاسان بۆ ئەورووپا ئەوەیە کە پێبەندی بەڵێنەکانی بێت تا ئێمەش هەوڵ بدەین بۆ گەڕانەوەمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە تویتێکدا سەبارەت بە هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان، نووسی: وەڵامی ئێمە بە باج خوازی و تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا لە گەڵ ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ وتبووی، جیاوازە.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە هەنگاوی چوارەمی ئێمە بۆ ڕاگیرانی یەکێک لە مادەکانی بەرجام وەکوو ڕێگاچارەیەک دژی لادانەکانی ئەمریکا و ترۆئیکەکانی ئەورووپی لە بەندی ٣٦ ی ئەو ڕێککەوتنە پێش بینی کراوە، وتی: ڕێگای ئاسان بۆ یەکێتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی ئەوەیە کە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن تا ئێمەش بگەڕێنەوە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارخانەی داهێنەری ئازادی وێڕای ڕاگەیاندنی هەنگاوی چوارەمی کەم کرندەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران، ڕایگەیاندبوو: لە سبەینێوە هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە ناڤۆکییەکان هەڵدەگرین، و گاز گەیاندن بە فردۆ دەستپێدەکەین.

News Code 29219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =