بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هەواڵی دەست لە کار کشانەوەی ژمارەیەک لە باڵوێز و دیپلۆماتە عێراقییەکان لە وڵاتە جیاوازەکان لە پۆستەکانی خۆیان بە مەبەستی هاودڵی لە گەڵ خۆپێشاندەران کاردانەوەی نیشان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: هەواڵی دەست لەکار کشانەوەی باڵوێز و دیپلۆماتە عێراقییەکان لە هەندێک لە وڵاتەکان ڕاست نییە و وەدرۆ دەخرێتەوە
سەحاف زیادی کرد: دەنگۆکان لە سەر دەست لەکارکشانەوەی باڵوێزە عێراییەکان لەوانە باڵوێزی بەغدا لە بەیرووت لە پۆستەکەی خۆی درۆیە.
شیاوی باسە، پێشتر هەندێک مێدیای عەرەب زمان پاگەندەی دەست لەکارکشانەوە باڵوێزە عێراقییەکان لە وڵاتانی جیاواز لە هاودڵی لە گەڵ خۆپیشاندەرانیان بڵاو کردبووەوە.
بۆچوونی ئێوە