هەرێمی کوردستان دەستکاریکردنی دەستووری عێراق قبووڵ ناکات

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستاندا لە گەڵ بەرهەم ساڵح جەخت لەوە کراوە کە هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستووری عێراق نییە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبونەوەی فراوانی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ، لەسەر دو خاڵ رێککەوتوون.

لە هەواڵەکاندا هاتووە:  کوردی عێراق لە سەر ئەوەی کە "کورد لەم قۆناخەدا دەبێت یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێت و بەهیچ شێوەیەک پەرتەوازەیی قبووڵناکرێت" ڕێککەوتن. 

بڕیاری دووەمیش ئاماژە بەوەدەکات کە  "هەرێمی کوردستان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستور نییە، بەڵام ئەگەر بڕیاری هەموارکردن و دەستکاریکردنی درا، ئەوا مەرجی هەرێمی کوردستان ئەوەیە فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان و هەر هەرێمێکی دیکەی فیدراڵ کە لەداهاتوودا لە عێراق دروستبێت پارێزراو بێت و سازش لەسەر ئەوە ناکرێت". 

News Code 29208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =