کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێت بە گەمارۆ و زۆربێژی جیگای ستەمکار و موزڵووم بگۆڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی سوپاندنی گەمارۆی نوێ بە سەر چەند کەسی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە وتی: خووگری ئەمریکا بە گەمارۆی تاک لایەنە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی بێ دەسەڵات کردووە و هەر ماوەیەک جارێک بۆ ئارام کردنەوەی دڵی خۆیان و هەڵاتن لە سەرنەکەوتنەکانیان لە بەرانبەر ورەی پۆڵایی نەتەوەیی ئێران، دەست دەبەن بۆ سەپاندنی گەمارۆیەکی پووچ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی ئەو جۆرە گەمارۆ تاک لایەنە و بێ ئاکامانە زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش وتوومانە ئەو جۆرە کارانە نیشانەی داماوی و نەتوانی ئەو دەسەڵاتە لە کەڵک وەرگرتن لە ڕێگای دیپلۆماتیکە.

News Code 29194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =