ناوەندێکی سەر بە داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا

سەرچاوەگەلی عێراقی لە دۆزرانەوە و ڕووخاندنی ناوەندێکی سەر بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العهدنیوز"، پۆلیسی کەرکووک بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئاماژە بە دۆزرانەوەی ناوەندێکی سەر بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک، ڕایگەیاند: لە میانەی ئۆپەراسیۆنی پشکنینی گوندەکانی وەستانییە و ناوچەگەلی هاوێری، ناوەندێکی سەر بە تیرۆریستانی داعش دۆزراوە کە وەک هومارێکی بۆمب کەڵکی لێ وەرگیراوە و لە لایەن پۆلیسی کەرکووکەوە تێک و پێک درا.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالەی عێراق لە هەڵاتنی ١٠ بنەماڵە لە گوندەکانی شەفیق و جەمیل بەیک لە هاوێری خانەقین لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو گوندانە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لە نوێترین هێرشی تەکفیرییەکان گەنجێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش ڕفێندراوە.

News Code 29186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =