خۆپیشاندانەکانی عێراق ۲۶۰ کوژراو و ۱۲ هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردەوە، ۲۶۰ کەس کوژراون و ۱۲ هەزار کەسیش برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە کە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق ۱۰۰ بارەگای حکومی و بارەگای پارتە سیاسییەکان سووتێنراون.
لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەر بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەلی و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران نارەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
 

News Code 29176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =