بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕۆژی ڕابردوو لە پێتەختی عێراق ڕێپێوانی بەربڵاو لە پاڵپشتی لە مەرجەعیەتی دینی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، خەڵکی عێراق بۆ دەربڕینی پاڵپشتی خۆی لە مەرجەعی باڵای ئەو وڵاتە واتا ئایەتوڵڵا سیستانی هاتنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا.
مەرجەعی باڵای ئایینی عێراق ڕۆژی هەینی داوای لە هەموو لایەک کردبوو بۆ سەقامگیری لە سەرتانسەری وڵات پێکەوە هاوکاری بکەن.
سەید ئەحمەد سافی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا، هەوڵی خۆپیشاندەران بۆ خەسار گەیاندن بە داراییە گشتییەکانی ئیدانە کردبوو.
بۆچوونی ئێوە