کوردەکانی سووریا چەکی زۆر پێشکەوتەی ئەمریکییان پێیە

گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا ئەگەرچی لە شەڕی تورکیا، پشتی کوردەکانی بەردا، بەڵام پێشکەوتەترین چەکی مووشەک‌هاوێژی دژە تانکی خۆی پێ داون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەیشنەڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەرچی کوردەکان چیتر لە پاڵپشتیی ئەمریکا بەهرەمەند نین، بەڵام لە ماوەی چەندین ساڵ هاوپەیمانیی ئەمریکا چەکی مووشەک‌هاوێژی پێشکەوتەی وەک "تاو"ی ئەمریکییان لە بەردەستە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بەوەی کە تورکەکان بە ئاسانی ناتوانن ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان بگرن، نووسی: کوردەکان لە ماوەی ٥ ساڵ هاوپەیمانیی ئەمریکا، توانیان چەکی مووشەک‌هاوێژی دژە تانک بە دەست بێنن و بەو چەکانە دەیان تانک و زرێپۆشی تورکیای پێ لە ناو بەرن.

بە وتەی نەیشنەڵ ئینترێست لەوڕۆدا "تاو" یەکێکە لە پێشکەوتەترین و زیرەک‌ترینی مووشەک‌هاوێژەکانی دەسکردی ئەمریکا بە بڕەوی ٣ کیلۆمەتری کە لە ناو سووریادا بە دەستی کوردەکانەوەیە و ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستیان کراوە، بەڵام ئەمریکا هیچکات لەوبارەیەوە ڕوونی نەکردەوە کە بۆ بەرۆژترین چەکی بەرهەمی ئەمریکی بۆ دراوەتە کوردەکان؟

News Code 29165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =