ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک دەیانەوێ ئێران لە نائارامییەکانی عێراقدا بگلێنن، وتی: لە ڕاستیدا ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس لە پرۆگرامی "نیگای یەک"ی کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی ئێران وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانانی هیچ تێگەیشتنێکی دروستیان لە عێراق و شارستانییەت و فەرهەنگی ئەو وڵاتە و ناوچە نییە و لایان وایە بە هەڕەشە و دەستێوەردان دەتوانن پەیوەندیی دێرینی خەڵکی ئێران و عێراق بپسێنن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق، وتیشی: عێراق بەردەوام لە پرسی گەمارۆکانی ئەمریکا، یەکێک لە نیگەرانییەکانی واشنتۆن لە بابەتی دەوردانەوەیان بووە. هەر بۆیە ئەوڕۆ ئەمریکا بە هاندانی جەماوەری و تێ‌ترنجاندنی مووچەخۆرانی لە خۆپیشاندانگەلی ئاشتی‌خوازانەی عێراقییەکان هەوڵی گوشارخستنە سەر دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ ناچار کردنی لە قبووڵ کردنی ویستەکانی خۆی دەدات.

زیادیشی کرد: گەندەڵی، بێکاری و کێشەگەلی مەعاش بەشێکن لە ئاستەنگەکانی بەردەم دەوڵەتی عێراق، کەچی ئەمریکا نایەڵێ دەرفەتی چارەسەریی ئەو کێشانە بە دەوڵەتی عێراق بدات. لە هەمانکاتدا ئەمریکا لە کۆمەڵەی بەرپرسانی عێراقی ڕازی نییە و تا دێت دەوڵەتی عێراق بەرەو سەربەخۆیی بچێت، ئەمریکا پیلانێکی بۆ دەنێتەوە.

ئەمیر عبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ئاستەنگ‌نانەوەی سێ کۆچکەی تیرۆریزمی ئەمریکا، سعوودی و ڕژیمی زایۆنی لە بەرامبەر وەدی هاتنی دۆزی جەماوەری عێراق لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەم پیلانە رێگە بە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراقییەکان نادات.

ناوبراو هەروەها ڕۆڵی کارامەی مەرجەعییەتی لە گۆڕانکارییەکانی عێراق بیر هێنایەوە و ڕاشیگەیاند: ئەگەرچی هەوڵەکانی ئەمریکا تێچوویەکی زۆر بۆ ناوچە دادەتاشێت بەڵام بە گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی عێراق دڵخۆشە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس هەروەها ئاماژەی بە چەواشەکاریی ئەمریکا لە ناڕەزایەتییە ڕەواکانی خەڵکی عێراق بۆ هەڵگیرساندنەوەی نائارامی لەو وڵاتەدا کرد و وتی: لەو ئەگەرەدا ئەوە خود عێراقییەکانن کە زەرەر دەکەن. بەڵام ئەگەر باڵی دەستێوەردانی بەیانی لەو وڵاتە کورت بکرێتەوە، هەلمورجێکی گونجاوتر بۆ چاکسازی جیدی بە تایبەت لە بابەتی گەندەڵی مومکین دەبێت. بەڵام ئەمریکا نایەوێ چاوپۆشی لە ملیۆنان بەرمیل نەوتی عێراق بکات.

وتیشی: ئەمریکا دەیوێ عێراق، یەمەن و سووریا دانەش بکات و تەنانەت لە بابەتی دابەش کردنی عەرەبستانیش ڕێککەوتنی نهێنی کراوە. بەڵام سعوودی لای وایە هیچ مەترسییەک ڕووی لەو نییە و بە پارەدان بە رۆژئاوا دەتوانێ دڵی ئەوان بە دەست بێنێت و ئاسایشی خۆی دەستەبەر بکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختیشی کرد: ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی عێراق و سووریا و لوبنان و تەنانەت عەرەبستانیش کردووە و لە سەر ئەو بڕوایەین کە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەیە.

News Code 29164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =