شارام نازری کۆنسێرتەکەی لە سوید، هەڵوەشاندەوە

شارام نازری، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ڕایگەیاند کە بڕیار بوو پاش ٢٦ ساڵ لە مالمو و ستۆکۆڵم، کۆنسێرتێک بەڕێوە ببات بەڵام لە سووریا شەڕ هەڵگیرسا، کوردەکانی جیهان لە ئەو پرسە دڵیان شکا و منیش بڕیارم دا کۆنسێرتەکەم هەڵبوەشێنمەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارام نازری لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیار بوو پاش ٢٦ ساڵ لە مالمو و ستۆکۆڵم، بە هەوڵی ئەنجومەنی شانۆی نەتەوەیی سوید، کۆنسێرتێک بەڕێوە ببات بەڵام لە سووریا شەڕ هەڵگیرسا، کوردەکانی جیهان لە ئەو پرسە دڵیان شکا و منیش بڕیارم دا بۆ ڕێز لە تەواوی کوردەکان، کۆنسێرتەکەم هەڵبوەشێنمەوە.

 مامۆستا شارام نازری سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی درێژ بوونەوەی ماوەی هاتنە دەرەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی بە گلەیی لە دۆخی دانلۆدە نایاساییەکان، ئەو ڕووداوەی خەسارێکی گەورە لە مۆسیقا و هونەرمەندانی چالاک لە ئەو بوارە وەسف کرد و وتی: بە دۆخەی کە ئێستا دروست بووە لە ئینتێرنێت، پرسی بڵاو بوونەوەی ئەلبووم ڕاگیراوە و لە ڕاستیدا هیچ سوودێکی تێدا نییە. من خۆم ئێستا شەش ئەلبوومم ئامادەی بڵاو کردنەوەیە بەڵام کاربەدەستانی ئەو کارانە لە بەر ئەوەی کە هەر زوو دانلۆدی نایاسایی لە ماڵپەڕەکان دەست پێدەکات، نایانەوێت لەم دۆخەدا بڵاویان بکەنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە ئێمە هەر درێژە دەدەینە کار کردن و نابێت کە کارەکان بڵاو نەبێتەوە، بەڵام لە کاتی خۆیدا بڵاویان دەکەینەوە.

News Code 29163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =