کوردێک، خەڵاتی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسیی بردەوە

سەنگەر خەلیل وەکوو باشترین فیکسر لە ڕۆژنامەڤانی، خەڵاتی کورت شورکی ساڵی ٢٠١٩ ی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەراتاب، سەنگەر خەلیل لەدایک بوونی ساڵی ١٩٨٨ی زایینی لە بەردەڕەش، یەکێک لە گوندەکانی کوردستانە. ناوبراو دەرجووی زانکۆی کوردستان لە هەرێمی کوردستانە. هاوکات لە گەڵ سەرهەڵدانی داعش و ڕووماڵی هەواڵی پێوەندیدار بە شەڕی داعش لە لایەن کەناڵ و هەواڵدەرییە جیهانییەکان، سەنگەر وەکوو فیکسر، لە گەڵ ڕۆژنامەڤانە بیانییەکان هاوکاری کرد.

بڕی ئەو خەڵاتە کە لە لایەن ڕێکخراوی تامسۆنی ڕۆیتێرز دەبەخشرێت، ٥ هەزار دۆلارە. هۆکاری ناونانی ئەو خەڵاتە، کور شورک، ڕۆژنامەڤانی ئەمریکییە کە لە حاڵێکدا کە وەکوو ڕۆژنامەڤانی سەربەخۆ لە گەڵ ڕۆیتێرز هاوکاری دەکرد لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سیرلئۆن کوژرا.

News Code 29158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =